بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
نووسینگەی سوودانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت:"لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوتوێی میکانیزمەکانی بەردەوامبوون کرا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور".
ئاماژە بەوەشدراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە بۆ دڵنیابوون لەوەی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەدووربن لە هەر زیانێک یان لەئەستۆگرتنی دەرئەنجامەکانی ئەو ئاستەنگیانەی کە رووبەڕووی دۆسییە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان دەبنەوە
Your Comment